بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وێڕای ئیدانەکردنی هەموو فۆڕمەکانی تیرۆریزم، جموجۆڵی گرووپگەلی تیرۆریستی لە سووریا لە دوو ڕۆژی ڕابردووی بە بەشێک لە پیلانی ئەهریمەنانەی ڕژیمی تیرۆریستی و ئەمریکا بۆ ناهێمنکردنی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا زانی و جەختی لە زەروورەتی هوشیاری و هاوئاهەنگی وڵاتانی ناوچە بە تایبەت دراوسێیانی سووریا بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە مەترسیدارە کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان سێ وڵاتی دەستەبەرکەری ڕەوتی ئاستانە (ئێران، تورکیا و ڕووسیا) ناوچەی هاوێری حەلەب و ئەدلەب بەشێکە لە ناوچەی بەری لە ناکۆکی و هێرشی گرووپگەلی تیرۆریستی بۆ سەر ئەو ناوچانە، هاوکاتی پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاستانە، دەسکەوتە ئیجابییەکانی ئەو ڕەوتەش دەخاتە مەترسیی جیدییەوە.
ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی و سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی سەردار کیومەرس پوورهاشمی ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی ئێران لە سووریا لە میانەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر حەلەب، جەختی لە درێژەی پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوڵەت و گەلی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکلاکەرەوانە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ ئەو وڵاتە کرد.
Your Comment